هاوینه‌هه‌وارى شه‌قڵاوه
شه‌قڵاوه هاوینه‌هه‌وارێكی تاكه له كوردستان بۆیه به بوكی كوردستان ناسراوه ,له هه‌موولایه‌ك به چیا ده‌وره‌ی گیراوه وه چه‌ند كانیاوێك هه‌بوون له‌شه‌قڵاوه كه ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م فێنكیه‌و خۆشیه‌ی ئه‌م شاره بوون ، شه‌قلاوه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره نزیكه‌ی {45كم } لێی دووره .له‌سه‌ره‌تای دورست بوونی شانشینی عیراق له 27/10/1921 بوو به ناحیه سه‌ر به قه‌زای كۆیه وه‌بوو تا ساڵی 1952 بوو به قه‌زا یه‌كه‌م قایمقام {شاكر فتاح} بوو. وه ئه‌و ناحیانه‌ی سه‌ر به شه‌قڵاوه‌ن {پیرمام،هیران, هریر , باسرمه , بالیسان} وه رێگا به‌ناوبانگه‌كه‌ی {هاملتۆن} به‌ناوی تێدا ده‌په‌ڕێ كه یه‌كێكه له رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی عیراق . وه ئه‌م شوێنه ده‌كه‌وێته نێوان هێلی شاقولی {44-45} وه هێلی پانی {36-37} وه به‌رزایی له ئاستی ڕووی ده‌ریا {800-966} مه‌تره . وه سورشتی شه‌قلاوه هه‌موو وه‌رزه‌كانی دیارن هه‌ر وه‌رزه جوانیه‌كی پێ‌ََََ ده‌به‌خشێ ,به‌لام له‌به‌ر وشكه‌سالی ئه‌م هاوینه هه‌واره به‌ته‌واوی گۆڕاوه زۆربه‌ی دار‌و دره‌خته‌كان وشك بوون بۆیه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه په‌له له پڕۆژه‌ی ئاوی زێی قه‌ندیل بكرێت چونك بۆ چه‌ندساڵێكی تر ئاوی ژێر زه‌وی له‌وانه‌یه كه‌متر ببێته‌وه له‌به‌ر كه‌می باران و لێدانی بیری